دەنگ نێت
بەهۆی بەرزی نرخیانەوە، کرێنشینانی گەرمیان سودمەند نەبون لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبون، ئەمەش بە وتەی کۆمەڵەی کرێنشینان.
سەیوان کەریم، سەرۆکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، بەرادیۆی دەنگی وت: ئەو پڕۆژە نیشتەجێبونانەی لە سنورەکەدا هەن، چونکە نرخیان گرانە، کرێنشینان سودمەند نەبون لێیان و رێژەیانی کەمنەکردوەتەوە.
بەپێی ئامارێکی لقی گەرمیانی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان، لەسنورەکەدا نزیکەی پێنج هەزار کرێنشین بونی هەیە.
سەیوان کەریم، هەروەها وتیشی: جگە لە بەرزی نرخی یەکەکان، پارەی خزمەتگوزاریی ناو پرۆژەکانی نیشتەجێبون، بارگرانیەکی تری بۆ کرێنشینان دروستکردوە، چونکە ئەوان ئەگەر توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیان هەبوایە، لەکرێدا نەدەمانەوە.
بەپێی داتاکانی بهڕێوبهرایهتى گشتى وەبەرهێنانی گەرمیان، ٣٥ پرۆژهى نیشتەجێبون له ئارادان، کە نیوەیان جێبەجێکراون یان چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوانی دیکەیشی لە رێکاردان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان