دەنگ نێت
یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک-گەرمیانی پارتی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک /گەرمیانیان لە کەرکوک رادەستدەکرێت و ئەوانیش پێشکەش بە زانکۆی کەرکوکی دەکەن.
د. محەمەد خورشید، بۆ دەنگ نێت وتی: بڕیارە ئەمڕۆ پارتی بارەگاکانی لە کەرکوک وەربگرێتەوە لەنێوی دا بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیان، دوای وەرگرتنەوەیشی پێشکەشی زانکۆی کەرکوکی دەکەین.
وتیشی: کەسانێک هەن دەیانەوێت ئەو بارەگایانە بکەن بەهۆکاری کێشە لە کەرکوک، بۆیە سەرۆک بارزانی بڕیاریدا بارەگاکە بە دیاریی بدرێتە زانکۆی کەرکوک.
بڕیارە ئەمڕۆ لەکەرکوک بەئامادەبونی نوێنەری پارتی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی کەرکوک، نوێنەری پارێزگای کەرکوک و نوێنەرە سەربازییەکان، بارەگاکە رادەستی پارتی بکرێتەوە.
د. محەمەد خورشید، ئاماژەی بەوەشدا، هەر ئەمڕۆ و دوای رادەستکردنی بارەگاکە، پێشکەشی زانکۆی کەرکوکی دەکەین.
باسی لەوەشکرد؛ بارەگای لقی سێی پارتی لەکەرکوک ئەگەر فریا بکەوین دەبێت رادەستی نوێنەرانمان بکرێتەوە، پاشان دەست دەکرێت بە ئامادەکاریی بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو بارەگایە و کردنەوەی.
وەرگرتنەوەی بارەگاکانی پارتی لەکەرکوک دوای ئەوە دێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا بەگەڕانەوەی سەرجەم ئەو بارەگایانەی پێش ۱٦ـی ئۆکتۆبەر کە پارتی تێدابون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان