دەنگ نێت
لەبه‌رامبه‌ر بینای كۆلێژى ته‌كنیكى كه‌لار پرۆژەیەکی نیشتەجێبون دروستدەکرێت، به‌ڕێوبه‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه خۆى له نزیكه‌ى 200 شوقه ده‌بینێته‌وه و پرۆژه‌یه‌كى بازرگانییە.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌رێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و زه‌وییه‌ى كه‌وتوه‌ته به‌رامبه‌ر بینای كۆلێژى ته‌كنیكى كه‌لار، خۆى له 3 دۆنم ده‌بینێته‌وه و ده‌كرێت به پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی بیناسازیی لە جۆری شوقه.
وتیشى: پرۆژەکە له 3 تاوه‌ردا خۆى ده‌بینێته‌وه و 150 بۆ 200 شوقه‌ى تێدا دروست ده‌كرێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پرۆژه‌كه پرۆژه‌یه‌كى بازرگانییە به ناوى (دڵى گه‌رمیان) و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى 'هه‌وارى هێرۆ'ـوه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان