دەنگ نێت
له ته‌نیشت روبارى سیروان لە کەلار پاشماوەی خان‌و فڕێدەدرێت و گومان دەکرێت هی پرۆژەکانی نیشتەجێبون بێت، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: لیژنه پێکدەهێنین و رێکار دەگرینەبەر.
پشتیوان عەلی، مامۆستا لە کەلار، ئاشکرای کردوە: هەرچی پاشماوەی کەرەستەی بیناسازی و پلاستیک و کەرەستەی سوتەمەنی هەیە فڕێدەدرێتە نێو روباری سیروان لە کەلار.
گومانی خۆیشی پیشانداوە کە ئەو کەرەستانە هی پرۆژەی نیشتەجێبونی ئەو سنورە بێت کە فڕێیدەدەنە کەنار روبارەکە و دواتر تێکەڵی روبارەکە دەبێت.
لەوبارەوە رادیۆی دەنگ پەیوەندیی بە د. دوره‌ید سه‌لیم- به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیانەوە کرد، ئەویش رایگەیاند: لیژنه‌مان پێكهێناوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و سه‌ردانى شوێنه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه پاشماوه‌ى پرۆژەکانت نیشته‌جێبونه ئه‌وه ئه‌ركه له‌سه‌ر کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکان پاشماوه‌كان كۆبكەنەوە و بیبەن لە شوێنێك كه بۆى دیارى ده‌كه‌ین فڕێى بدات.
وتیشى: ماوه‌ى 10 رۆژى بۆ دیارى ده‌كه‌ین بۆ لابردنى سهرپێچیهكهى.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بێت سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كه‌ین كه له ده‌سه‌ڵاتى خۆمان دایه و ده‌توانین تاوه‌كو 10 ملیۆن دینار سزاى بۆ بكه‌ین بۆ هه‌ر بابه‌تێكى ژینگه‌یی، هاوكات له‌و ماوهشى بۆى دیارى ده‌كه‌ین پێوه پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وه سزاى پێبژاردنهكهى ده‌كه‌ین به 2 هێنده و ئاراسته‌ى دادگاشى ده‌كه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێ بنکەی تەندروستی لە رزگاریی تێکەڵ دەکرێن و نەخۆشخانەیەکیان پێدروستدەکرێت
-
-
هەواڵلە گەرمیان 183 سکاڵا لەسەر عەجاج تکریتی تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهۆڵە داخراوەکەی رزگاریی 10 ساڵە بەجێهێڵراوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی كەلار: لە هەوڵی دروستكردنی سێیەم پاڵاوگەی ئاوین
-
-
راپۆرتسەربەخۆیی دارایی بە کلیکێک؛ گەنجانی گەرمیان رو له كاركردنى دیجیتاڵی ده‌كه‌ن
-
زۆرترین بینراوەکان