دەنگ نێت
ژمارەیەک خوێندکاری ماستەر لە گەرمیان باس لەوەدەکەن ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بڕیاریداوە خوێندنی ماستەرمان بۆ خولێکی تر دوابخات، دەشڵێن: بڕیارەکە نادادپەروەرانەیە.
خوێندکارانی ماستەری زانکۆی گەرمیان کە ژمارەیان ٤١ خوێندکارە، لە پەیامێکدا رایانگەیاندوە: ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان فەرمانی کردوە بە دواخستنی خوێندن بۆ خولێکی تری کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.
دەشڵێن: ئێمە هەمو رێکارێکی یاسایی دەستبەکاربونی خوێندنمان تەواو کردوە، هەروەها مۆڵەتی خوێندنمان وەرگرتوە و هەندێکیشمان وەسڵی (٢٥٠) هەزار دیناریشمان بڕیوە و قیستی یەکەمی خوێندنیشمان لێوەرگیراوە.
ئەو ژمارە خوێندکارەی ماستەر، ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بە "ئەوپەڕی نادادپەروەریی" دەزانن، دەشڵێن: لەبەر هەر بیانویەک خوێندنەکانمان دواخراوە، بۆچی هەر لەسەرەتاوە وەرگیراین؟
رادیۆی دەنگ بۆ بەدواداچونی ئەم پرسە پەیوەندیی بە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان- د. فەرهاد قادرەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان