دەنگ نێت
دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەلایەن رادیۆی دەنگەوە لەبارەی زیادکردنی کرێی ئەو مینی پاسانەی کە خوێندکاران دەگوازنەوە بۆ زانکۆی گەرمیان، لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەران دەڵێت: نرخەکە وەک پێشوی لێ کرایەوە.
دوێنێ رادیۆی دەنگ هەواڵێکی لەبارەی زیادکردنی نرخی کرێی ئەو مینی پاسانەی کە لەزانکۆی گەرمیان خوێندکار دەگوازنەوە بڵاوکردەوە، دواتریش نوێنەرێکی خوێندکاران لە دیدارێکی رادیۆی دەنگدا ئاماژەی بەوەکرد نرخی گواستنەوە لە 500 دینارەوە زیادکراوە بۆ 750 دینار، ئەمەش بارگرانیی بۆ خوێندکاران دروستدەکات لەم دۆخەدا.
دوای ئەم هەواڵەش، لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەران بەدواداچونیان کرد و نرخەکەیان دابەزاند.
عەدنان بەرزنجی، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان، بەرادیۆی دەنگی وت: ئەم شۆفێرانە لە خۆیانەوە کرێی هاتوچۆیان زیادکردوە، هەربۆیە ئاگادارمان کردنەوە و لەئێستادا جارێکی تر کرێکە وەکو پێشتری لێ هاتۆتەوە کە 500 دینارە و زیادیش ناکات.
وتیشی: هەرکەسێک لەخۆیەوە بیەوێت نرخی ئەو کرێیە زیادبکات و بەبێ ئاگاداری سەندیکا و لایەنی پەیوەندیدار، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان