دەنگ نێت
لەکاتێکدا ٩٦٪ـی کارەکانی تەواوبوە، بەڵام زیاتر لە ٥ ساڵە کارەکانی بەنداوی خۆرنەوازان لە ناحیەی ئاوەسپی گەرمیان راگیراوە، بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت: ئەگەری هەیە لەئایندەیەکی نزیکدا کارەکانی دەست پێبکاتەوە.
بەنداوی خۆرنەوەزان دەکەوێتە سەر چەمی ئاوەسپی لەنێوان گوندهكانی: لەک، سهرههنگ و قهواڵی سەر بە ناحیەی ئاوەسپی له قەزای کفری، بهگوژمهی ١٤ ملیار دینار لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ دا دەست بە کارکردن تێیدا کراوە.
عەزیز محەمەد، بەرێوبەری ناحیەی ئاوەسپی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەمو رێکارەکانی تەواو بوەو تیمی ئەندازیاری بۆ دروستکراوەو ئەو بەڵێندەرەشی کە بڕیارە کاری تێدا بکات سەردانی کردوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کاتی باران بارینە و کار بۆ ئەوەدەکەن، بۆیە دواکەوتوە، ئەگەری هەیە لەئایندەیەکی نزیکدا دەست بەکارکردن بکرێت تێیدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان