دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان نوسراوێكى ئاراسته‌ى وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكان كردوە به‌مه‌به‌ستى گۆڕینی خاوه‌ندارێتى زه‌وى پرۆژەکانیان، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌و بهڕێوبهرایهتیهش ده‌ڵێت: ئه‌و نوسراوه تایبه‌ت به‌و پرۆژانه‌ى كه ته‌واوكراون یان له كاردان.
هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و نوسراوه تایبه‌ته به‌و پرۆژانه‌ى كه ته‌واوبون یان له رێكاردان بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى بۆ زه‌وییه‌كانیان بكرێت و بكرێته ناوی وه‌به‌رهێن یان كۆمپانیاوه كه زه‌ویان بۆ ته‌رخان كراوه بۆ پرۆژه و داوایان لێده‌كه‌ین سه‌ردان بکەن بۆ ئه‌وه‌ى خاوندارێتى ئه‌و زه‌ویانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان.
وتیشى: بۆنمونه شاره‌وانى كه‌لار زه‌ویه‌كى ته‌رخان كردوه بۆ پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیا ئیشه‌كه‌ى كردوه، ده‌بێت كۆمپانیا به نوسراوى فه‌رمى داوا له ئێمه بكات بۆ تۆماركردنى ئه‌و زه‌ویه به ناوى، ئێمه‌ش نوسراو ئاراسته‌ى شاره‌وانى ده‌كه‌ین كه لارى نه‌بو، له‌لایه‌ن ئێمه‌وه حجزى ده‌خه‌ینه سه‌ر تاوه‌كو %100 پرۆژه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، دواى ئه‌وه ئه‌وەی جێبەجێی کرد، زهویهکە ئه‌خرێته سه‌ر ناوى كۆمپانیا.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر زه‌ویه‌كه بۆ یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون بو ئه‌وه ده‌خرێته سه‌ر ناوى به‌شداربو، به‌ڵام بازرگانى بو ده‌خرێته سه‌ر ناوى وه‌به‌رهێن یان كۆمپانیا، ئه‌گه‌ریش به زیادكردن بو (بانەوانی= مساطحة) ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌به‌رهێنان.
وێنەی دو لەو نوسراوانەی بەڕێوبەرایەتی وەبەرهێنانی گەرمیان ئاراستەی کۆمپانیاکانی کردوە

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان