
دەنگ نێت
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان دەڵێت: بەدواداچونمان بۆ ئاگرکردنەوەکەی پشت گوندی شێخ لەنگەر کرد و ئاگادارکردنەوەمان بە کارگەکان داوە و چەند رێوشوێنێک گیراونەتەبەر.
د. دوره‌ید سه‌لیم، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: لیژنه‌كه‌مان كۆنوسى خۆیان كردوه له‌سه‌ر ئه‌و ئاگره‌ى كه له پشت گوندى شێخله‌نگه‌ر و ده‌وروبه‌رى كرابویه‌وه، پاشماوه‌كان فه‌رز كراوه به‌سه‌ر كارگه‌كاندا كه له‌وێ كار ده‌كه‌ن، سزاى ئاگادارکردنەوە (انذار)یشیان پێداون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت کارگەکان له ناوخۆى خۆیان ژورێك بكه‌نه‌وه و پاشماوه‌كانیان له‌وێ دابنێن و فڕێى نه‌ده‌نه ده‌ره‌وه.
وتیشى: ئه‌وان ده‌ڵین ئه‌و شوێنه‌مان بۆ دیاریكراوه بۆ فڕێدانى پاشماوهكانمان، به‌ڵام ئاگادار نین كێ ده‌یسوتێنێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستادا له‌گه‌ڵ شاره‌وانى كه‌لار و ناحیه‌ى رزگارى له په‌یوه‌ندیداین بۆ ئه‌وه‌ى شوێنێكیان بۆ دیارى بكرێت بر فڕێدانى پاشماوه‌كانیان، تا ئه‌و كاته‌ش نابێت هیچ پاشماوهیهك فڕێ بده‌نه ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن ئه‌وه تاوه‌كو داخستنى كارگه‌كه له‌گه‌ڵیان ده‌رۆین.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا ٣ كارگه‌ى پلاستیك له‌وێ كارده‌كه‌ن، ناشزانین چه‌ندى دیكه له‌و سنورەدان.
رۆژی دوشەمە رادیۆی دەنگ گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن هاوڵاتییەکەوە بۆی نێردرابو، خستەبەردەم بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، کە تیایدا دەردەکەوت پاشماوەی کارگەکانی سنوری شێخ لەنگەر و دەوروبەر دەسوتێنرێت و دوکەڵەکەی بەسەر ئەو گوندە و گوندەکانی دەوروبەریدا بڵاودەبێتەوە، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیانیش بەڵێنی بەدواداچونی دا لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی سێ کادیرە دەستگیرکراوەکەی بەرەی گەل لە گەرمیان
-
-
راپۆرتتاڤگەیەک لە هۆشیاریی تەندروستی
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: دانانی تاوەر لەناو زه‌وی زیندانیانی سیاسی بەدەست ئێمە نییە و شارەوانی بۆی دیارییکردوین
-
-
هەواڵبهرپرسێك له شاره‌وانى كه‌لار: دروستكردنى یوتێرنهكانى جاده‌ى پشتێنه‌یی چاوه‌ڕێی كۆمپانیا ده‌كات
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی کێشەکانی خولەکانی بەهێزکردنى خوێندكاران و چاودێریی حکومەت لەسەریان
-
زۆرترین بینراوەکان