دەنگ نێت
بۆ ئه‌مساڵ له سنورى گه‌رمیان به‌رهه‌مى مەرزە (برنج) توشى نه‌خۆشى بوه، بەرپرسێک لە كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى زۆر به‌كارهێنانى پەینی كیمیایی و ئاودانی زۆرە.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خزمه‌تگوزارى كشتو‌كاڵى له به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: هۆكارى نه‌خۆشى به‌رهه‌مى مەرەزەی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر به‌كارهێنانى پەینی كیمیای سپى له‌گه‌ڵ ئاودانى زۆر و به‌رده‌وام، ئەمەش وایكردوه ئه‌م به‌رهه‌مه توشى نه‌خۆشى ببێت، نه‌خۆشیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه گه‌ڵاكانى خاڵى تێده‌كه‌وێت و دواتر وشك ئه‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌رهه‌مى كه‌م بێت.
وتیشى: ئه‌م دیارده‌یه له مه‌یدان رویداوه و به‌دواداچونمان كردوه و به‌پشتن بەستن بە وته‌ى جوتیاره‌كانیش گەیشتوینەتە ئەو دەرەنجامە کە ئه‌و دۆ هۆكاره بەرهەمەکەی توشى نه‌خۆشی کردوە.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئامارێكى دیاریكراومان له‌به‌رده‌ست نیه بۆ ئه‌مساڵ چه‌ند دۆنم زه‌وى كراوه به مەرەزە، چونكه له ماوه‌ى 2 ساڵى رابردودا به‌هۆى وشكه ساڵیه‌وه رێگه نه‌درا مەرەزە بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ى هه‌یه نزیكه‌ى 400 بۆ 450 جوتیار له سنورى گه‌رمیان به فیعلى مەرەزە ده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان