دەنگ نێت
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى كارمه‌ندانى سهنتهى تیشك له كه‌لار دواى مانگێك له بایكۆتكردن، ئامێرى تیشكى MRIـی سه‌نته‌ره‌كه له‌كاركه‌وتوه، هۆكاره‌كه‌یشی نه‌مانى غازه له نێو ئامێره‌كه‌دا.
كاروان محه‌مه‌د، لێپرسراوى كارگێڕیی سه‌نته‌رى تیشك له كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ئێستادا ئامێرى تیشكى MRIـی سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌هۆى نه‌مانى غازى هیلیۆمه‌وه له‌كاركه‌وتوه.
وتیشى: ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه چاکسازى ئامێره‌كه‌مان ده‌كات و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان هه‌یه ئه‌ڵمانیه به‌ناوى كۆمپانیاى (سمنس) كه بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ گرێبه‌ستى هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕوانى ئه‌وانین ئه‌و غازه‌مان بۆبێنن و بۆمان چاك بكه‌نه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و غازه‌ى كه پێویسته ده‌بێت له ئه‌ڵمانیاوه بۆمان بهێنن ئه‌مه‌ش 2 بۆ 3 هه‌فته‌ى پێویسته.
ده‌شڵێت: نه له به‌یانیان نه له ئێواران هیچ تیشكێكی MRI له سه‌نته‌ره‌كه‌دا ناگیرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان