دەنگ نێت
نزیكه‌ى ۹ مانگه بڕیار لە قه‌ره‌بوى ئه‌و ۱٥۰ ماڵه دراوە کە لە 'لیوا رەشەکە'ـی کەلار دان، بەڵام تائێستا قەرەبو نەکراونەتەوە، سەرۆکی شارەوانیش دەڵێت: چاوەڕێی لیژنەی کشتوکاڵین.
دوای ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بڕیاریدا به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه‌ى كه له گه‌ڕه‌كى 'لیوارهشهكه' و 'جه‌مه‌لۆنه‌كه'ـی کەلار نیشته‌جێن بەوەی یەکی به زه‌وییه‌كى ۲۰۰ مه‌تریان پێبدرێت و خانوەکەیان چۆڵ بکەن، به‌كۆى گشتى و بە هەردو گەڕەکەکەوە ۱٦۰ ماڵ تۆمارکران.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كه‌لار، لەبارەی دواین زانیاری پرۆسەی قەرەبوکردنەوەی ئەو ماڵانەوە، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و ماڵانه‌ى كه له لیواڕهشهكهى قه‌زاى كه‌لار نیشته‌جێن، رێكاره‌كانى قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان ته‌واو بوه.
وتیشى: چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ین قه‌ره‌بوى ئه‌و جوتیارانه بكرێته‌وه كه زه‌وییه‌كانیان دانراوە ئیفراز بکرێت و بکرێت بە نیشتەجێبون، دواتر لەو زەویانە قەرەبوی ماڵە نیشتەجێبوەکانی لیوا رەشەکە دەکرێتەوە.
لەبارەی ئەوەی کەی ئەم رێکارانە تەواو دەبن بەتایبەتی کە زستان لە رێیە؟ سەرۆکی شارەوانی کەلار وتی: لیژنەی کشتوکاڵ سەرقاڵی قەرەبوکردنەوەی زەوی جوتیارەکانە، هەرکە تەواوبو ماڵەکانی لیوا رەشەکە دەچنە سەر زەوی خۆیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان