دەنگ نێت
دو کارگەی گەچ و خشتی سور، لە قەزای کفری دروست دەکرێن، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیانیش دەڵێت: یەکێکیان لەسەرەتای رێکارەکاندایە و یەکێکیانیش لە تەواوبوندایە.
یادگار فەتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هەردو پڕۆژەکە لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە هاتوە، پڕۆژەی پرۆژەی یەکەمیان خشتی سورە، کارەکانی روپێوی جیۆلۆجیەکەی لەیەک/ دو رۆژی داهاتودا دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی بزانین مەوادەکەی چەندێکە و پشکنینی پێویستی بۆ تەواوبکرێت و دواتر دەست بەدانانی کارگەکە دەکرێت.
وتیشی: کارگەی گەچەکەش پڕۆسەکە لەسەرەتای کارەکانیدایە، چاوەڕوانی رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانین، دواتر دەستدەکەین بە کاری روپێویی جیۆلۆجی، بۆئەوەی بزانرێت ئەو مەوادەی کەهەیە بەشی چەند ساڵ دەکات و جۆری مەوادەکەش پشکنینی کیمیایی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت گونجاوە یاخود نا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان