
دەنگ نێت
دوای شەش ساڵ لە راگەیاندنی، ئینسایکلۆپیدیای گەرمیان کە زانکۆی گەرمیان ئەنجامی دەدات، هیچ بەرهەمێکی بڵاونەکراوەتەوە، سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش دەڵێت: رەنگە ساڵی داهاتو بەرگێکی بڵاوببێتەوە.
لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٧ـدا، زانکۆی گەرمیان پرۆژەی ئامادەکردنی ئینسایکلۆپیدیایەکی (موسوعة) تایبەت بە گەرمیان راگەیاند، کە لەجۆری ئینسایكلۆپیدیای گشتی دەبێت و كایەكانی ژیان لە بواری: جوگرافیا، مێژو، زمان، ئەدەب، هونەر، كلتور، ئابوری، شوێنەوار و گەشتوگوزار ...هتد لەخۆدەگرێت.
د. دارا حەمید، خاوەنی بیرۆکە و سەرپەرشتیاری ئینسایکلۆپیدیاکە، لەبارەی کارەکانیانەوە بە رادیۆی دەنگی وت: لەئێستادا بەبەردەوامی کار لە پرۆژەکەدا دەکرێت، بەڵام چونکە ئینسایکلۆپیدیا کاری ورد و زۆری هەیە، بۆیە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ تەواوبون.
ئاشکرایشیکرد؛ پێنج بەرگی ئینسایکلۆپیدیاکە ئامادەی چاپە و بەهۆی قەیرانی داراییەوە چاپ نەکراون، پێدەچێت لە ساڵی داهاتودا بەرگێکی لێ چاپ بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبایکۆت دابەشکردنی دەرمانی نەخۆشانی درێژخایەنی راگرتوە
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: یاریی پەبجی نابێتە هۆی لەکارخستنی فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک
-
-
هەواڵکەمی فەرمانبەر کاری بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی کەلاری لاوازکردوە
-
-
هەواڵئامێری تۆمارکردنی تیشکدانەوەی ئەتۆمیی لە گەرمیاندا نییە
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى وشکەساڵی له گهرمیان و ههوڵی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی
-
زۆرترین بینراوەکان