دەنگ نێت
له قه‌زاى كفرى به گوژمه‌ى نزیکەی ١٢ ملیۆن دۆلار پرۆژه‌ی جۆراوجۆری حکومی راگیراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: گوژمه‌ى ئه‌و پرۆژانه له‌سه‌ر پترۆدۆلاره.
عه‌لى خورشید، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كفرى بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له سنورى شاره‌وانیمان ٤ پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاری راگیراوه كه به‌شێكى زۆرى گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئه‌وانیش پرۆژه‌ى رێگاسازین.
وتیشى: پرۆژه‌كانیش پرۆژه‌ى قیرتاوكردنى گه‌ڕه‌كى شۆڕش-شه‌هیدانه كه ٢٠٪ـی ته‌واوبوه، هاوكات پرۆژه‌یه‌كى دیكه‌ى قیرتاوكردنمان هه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى كۆشارهوه جێبه‌جێكراوه و نزیکەی ٣٠٪ـی ته‌واو بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆژه‌ى ته‌واوكردنى رێگه‌ى كفرى-كارێزه كه ٧٠٪ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه، له‌گه‌ڵ تهواوكرنى پرۆژه‌ى بینای هه‌ریه‌كه له شاره‌وانى و فه‌رمانگه‌ى ئاوى قه‌زاكه كه هه‌ریه‌كه‌یان ٥٠٪ـیان ته‌واو بوه.
باسى له‌وه‌شكرد: گوژمه‌ى ئه‌م پرۆژانه‌ش خۆى له ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن دۆلار ده‌بینێته‌وه.
بەوتەی سەرۆکی شارەوانی، بودجه‌ی پرۆژەکان له‌سه‌ر پترۆ دۆلاره، هەر ئەمەشە هۆکاری وەستان و دەستبەکارنەکردنەوە تیایاندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان