دەنگ نێت
3 ساڵه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان داواى قهرەبوى كردوه‌ته‌وه بۆ ئەو جوتیارانەی كه بەهۆی وشکەساڵییەوە توشى زیان بون، به‌ڕێوبه‌رى بهڕێوبهرایهتیەکەش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوینه‌ته‌وه و ئومێدمان پێى نیه جوتیاران قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له ماوه‌ى هه‌ردو ساڵى 2020 - 2021 داواى قه‌ره‌بومان كرد بۆ جوتیاران كه به‌هۆى وشكه‌ساڵیه‌وه توشى زیان بون، بۆ هه‌ر ساڵێكیش داواى 10 ملیار دینارمان كردوه بۆ كڕینى بنه‌تۆ و ئالیكى ئاژه‌ڵ كه 4 ملیارى دانرابو، كه‌چى تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
وتیشى: له رێگه‌ى خۆمان و ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه داوامان كردوه، هاوكات به نوسراوى تایبه‌ت بردومانهته كۆبونه‌وه‌ى راوێژكارى وه‌زاره‌تمان له‌وێشه‌وه بڕیاردرا ببرێته بۆردى وشكه‌ساڵى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دوباره ره‌تیان كرده‌وه، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بو پێان راگه‌یاندین وشكه‌ساڵى هه‌مو هه‌رێمى گرتوه و ناوچه‌كانیش به رێژه‌ییه، بۆیه ناتوانین هیچ ناوچه‌یه‌كى لێ به‌ده‌ر بكه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: هیچ ئومێدێكمان پێى نیه كه جوتیاران قهرەبو بكرێنه‌وه و ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌رخان بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان