دەنگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتی وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان وه‌ڵامى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى مامۆستایان ده‌داته‌وه له‌باره‌ى وه‌رگرتنى قیستى یه‌كه‌كانى به‌هه‌شتى كه‌لار به ده‌ستیی و ده‌ڵێت: بەهۆی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقەوە دۆخەکە به‌و جۆره‌ى لێهاتوه.
لەماوەکانی رابردودا بەڕێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان داوای لە بەشدارانی پرۆژەکانی نیشتەجێبون کرد کە پارە بە دەستیی نەدەن بە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکان، بەڵکو لە بانک دایبنێن، بەڵام کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی بەهەشتی کەلار "مامۆستایان" خۆی وەریدەگرێت.
لەبارەی ئەم کێشەیەوە، هونه‌ر مه‌حمود، به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: راسته ئێمه داوامان له به‌شداربوانى یه‌كه‌كان به‌گشتى كردوه پارە به ده‌ستیی به كۆمپانیاكان نه‌دەن، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیارى داوه ئه‌و بانكانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به عێراقەوه هه‌یه و سیستهمەکانیان مهركهزیە، هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بە دراوی دۆلار كه لە بانكەکانەوە دەردەکرێن بە دینار پێیان بدرێت نەک دۆلار و نرخی دۆلارەکەش بۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار بشکێنرێتەوە.
وتیشى: بۆیە کاتێک بەشداربو قیستەکە دەدات بە بانک، دواتر کۆمپانیاکە کە ئەو پارەیە رادەکێشێت بە دۆلار پێی نادرێت و بە دینار دەیدرێتێ بە نرخی بانکی ناوەندیی، بەمەش کۆمپانیاکە زه‌ره‌ر دەكات، هەر ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى پاره به ده‌ستى وه‌ربگیرێت.
باسی لەوەشکرد: له‌گه‌ڵ یه‌كێتى مامۆستایان قسه‌مان كردوه له‌و پرۆژانه‌ى كه به‌و شێوه‌یه‌ن، نوێنه‌ریان هه‌بێت كه ئه‌و پارانه‌ى وه‌رده‌گیرێت كه ئه‌گه‌ر هه‌ر ١٦٠٠ بەشداربوەکە قیست بدات ئه‌وه ده‌كاته ٥٠ ده‌فته‌ر دۆلار و بیده‌ن به ئێمه ئێمه‌ش به نوسراوى فه‌رمى ئه‌یخه‌ینه سه‌ر كۆمپانیا و جێگیرى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌قى به‌شداربوان نه‌فه‌وتێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م بابه‌ته كاتیه و پەیوەندی بە نرخی دۆلارەوە هەیە و چاره‌سه‌ر ده‌بێت، بەڵام ئه‌گه‌ر پاره نه‌درێت ئه‌وا پرۆژه‌كه ده‌وه‌ستێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان