دەنگ نێت
هاوڵاتیان کە سەردانی پارکێکی کەلار دەکەن نیگەرانی دەردەبڕن لەوەی ماتۆڕسکیل دەهێنرێتە نێو پارکەکەوە، قایمقامیەتی کەلاریش دەڵێت نوسراومان بۆ لایەنە ئەمنییەکان کردوە و دەبێت رێگەی لێبگیرێت.
بەوتەی چەند هاوڵاتییەک کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەیان کرد، لە پارکی نزیک گەڕەکی جوتیاران و کەلاری کۆن کە ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکان ئێواران بۆ پشودان سەردانی دەکەن، ژمارەیەک لێخوڕی ماتۆڕسکیل، ماتۆڕسکیلەکەیان دەهێننە نێو پارکەکەوە و بەنێو هاوڵاتیاندا دێن و دەچن، کە ئەمەش بێزاری کردون و کەشی پارکەکەی تێکداوە.
رادیۆی دەنگ ئەم کێشەیەی خستەبەردەم قایمقامیەتی قەزای کەلار، ههردى سهركهوت، بهرپرسى بهشى راگهیاندنى قایمقامیهتى كهلار، لەوبارەوە وتی: قهدهغهمان کردوە ماتۆڕسکیل بچێتە نێو پارکەکان، بەوهۆیەی دەبنە مایەی بێزارکردنی هاوڵاتیان بهتایبهت ئهو شوێنانهى خێزانین.
وتیشى: نوسراوی فەرمیمان کردوە بۆ لایەنە ئەمنیەکانی قەزای کەلار کە شەوانە هەر حاڵەتێک هاوڵاتیان بێزاربکات، رێگری لێبکرێت.
پێشتریش رۆژنامەنوس: دڵشاد ئەنوەر، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە کە بەشێک لەو پارکانە بون بە شوێنی نێرگەلە کێشانی گەنجان، لەکاتێکدا زۆرێک لە خێزانەکان بۆ پشودان دەچنە ئەو پارکانە.
هەردی سەرکەوت، لەوبارەوە بە رادیۆی دەنگی وت: بەهەمانشێوە ئەو دیاردەیەشمان قەدەغەکردوە و لایەنە ئەمنییەکانمان راسپاردوە رێگریی بکەن لە کێشانی نێرگەلە لەو پارکە گشتی و خێزانییانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان