دەنگ نێت
دوای ئەوەی نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی کەلار رایگەیاند ئەو بازگەیەی پێشتر پارەی لێدەسەندن جارێکی دیکە دانراوەتەوە، بەڕێوبەری عەلوەی کەلار ئەو قسەیە رەد دەکاتەوە و دەڵێت: دو مانگە پارەی خزمەتگوزاریشمان وەرنەگرتوە.
دوێنێ، کامەران فەیزوڵڵا، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەکەی کەلار بەرادیۆی دەنگی وت: دوای لابردنی بازگەیەک کە لە دەروازەی عەلوەکە دانرابو و پارەی لێوەردەگرتین بۆ ماوەی زیاتر لە ۲۰ رۆژ، ئێستا دوبارە دانراوەتەوە و پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن.
لەبەرامبەریشدا، دیار عەزیز، بەڕێوبەری عەلوەکەی کەلار لەلایەن کۆمپانیای سەبەجەوە، بەرادیۆی دەنگی وت: بەهیچ شێوەیەک بازگەکە دانەنراوەتەوە، ئێمە رێککەوتین لەگەڵ خاوەن قاتعەکان و کۆنوسێکیان واژۆکرد لەسەر ئەوەی لیژنەیەک بڕوات بۆ عەلوەی سلێمانی و لەوێ پارەی خزمەتگوزاری و هەمو شتێک چۆن بێت بەهەمان شێوە لێرەش وای لێ بکرێت.
وتیشی: دوای هاتنەوەی نوسراوەکە کە نزیکەی 16 خاڵە بۆ ئەوەی لە عەلوەکەی کەلار جێبەجێبکرێت، بەڵام نوێنەری قاتعەکان بەهەندێک لەخاڵەکان رازی نەبون و دەڵێن ئێمە تەنها پێنج خاڵمان داوا کردوە.
باسی لەوەشکرد: دوێنێ کۆبونەوەیەک کراوە و هەڵوەشاوەتەوە، ئەویش بەهۆی رێکنەکەوتنی نوێنەرانی خاوەن قاتعەکان لەسەر ئەو خاڵانەی دانراون.
لەبارەی وەرگرتنی پارەشەوە لە کاسبکاران، دیار عەزیز وتی: بازگەکە دانەنراوەتەوە و ماوەی دو مانگیشە هیچ پارەیەکی خزمەتگوزاریان لێ وەرنەگیراوە.
لەسەرەتای مانگی رابردو، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: کۆمپانیایەک بازگەیەکی داناوە هەر بارێک لەدەرەوەی کەلار یان هەر شوێنێک بێتە ناو عەلوەکە بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە 10 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت و ئۆتۆمبێلی بچوکیش 5 هەزار دینار، هەروەها پارەی خزمەتگوزاری کە 125 هەزار دینار بو ئێستا ئەڵێن دەیکەین بە 175 هەزار دینار .
دوای ئەمەش بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنان هاتە نێو کێشەی نێوان کاسبکاران و کۆمپانیای بەڕێوبەری عەلوەکە، بەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەیەکی کاتیی رادەگیرێت هەتا لیژنەیەک پێکدێنن و دواتر بڕیاری لە کێشەکە دەدەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان