دەنگ نێت
لەکاتێکدا مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە، بەڵێندەرێک لە کەلار پێشنیارێک دەخانەڕو بەوەی هەر قوتابیەک مانگی ۳۰ هەزار دیناری لێوەر بگیرێت بەمەبەستی خەرجکردنی بۆ موچەی مامۆستایان.
خالید نەجاڕ، بەڵێندەرێکی گەرمیانە و دانیشتوی قەزای کەلارە، بۆ رادیۆی دەنگ باسی پێشنیارەکەی کرد و وتی: هەندێک لە قوتابخانە ئەهلیەکان بۆ هەر قوتابیەک ساڵی ۲ ملیۆن دینار وەردەگرن، بەڵام لە بەرامبەردا خواردن دەدەنە مناڵ، دوای ئەوەش کاتی دەوامیان درێژە، بەڵام مامۆستایانی قوتابخانە حکومیەکان موچەیان هەیە ئەوە نەبێ بڵێی یەکجار موچەیان نیە، بۆ نمونە من مناڵێکم لە قوتابخانەی حکومیە مانگی ۳۰ هەزار بدەم بە مامۆستایەک و بیکەم بەیارمەتیەک بەهۆی ئەم قەیرانی داراییەوە.
وتیشی: ناکرێت بۆ هەمو کارێک چاوەڕێی دەستی حکومەت بین، ئەبێت خۆشمان یارمەتی دەربین.
بەوتەی ئەو بەڵێندەرە "قوتابخانەیەک ٢٠٠ بۆ ۳۰۰ قوتابی تێدایە، هەر قوتابیەک سی هەزار دینار بدات بۆ مامۆستاکان زۆر باشە و بۆ قوتابیەکانیش زۆر نیە، ئەم پارە نابێت بە موچەی مامۆستایان، بەڵکو بۆ پڕکردنەوەی موچەکانە کە دوادەکەوێت".
لە کۆتیایشدا وتی: ئەمە پێشنیارێکە و رای خۆمە، من ئامادەم نەک سی هەزار، بەڵکو پەنجا هەزاریش بدەم، بەڵام بۆیە دەڵێم ٣٠ هەزار دینار بۆ ئەوەی لەسەر کەسانی نەدار نەکەوێت و داهاتوی مناڵەکانمان نەفەوتێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
زۆرترین بینراوەکان