دەنگ نێت
دوای ئەوەی لیژنەیەک لەوەبەرهێنان پێکهێنرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەرگرتنی باج لە کاسبکارانی عەلوەکە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە، ئەمڕۆ کۆبونەوە کراوە و نوێنەری کاسبکارانیش دەڵێت: نەک هەر کێشەکە چارەسەرنەکراوە، بەڵکو بازگەکەش دانراوەتەوە.
کاسبکارانی عەلوەی کەلار کە ژمارەیان 116 دوکاندارە، لەماوەکانی پێشودا گردبونەوەیان ئەنجامدا دژی ئەو باجەی کۆمپانیایەک لێی وەردەگرتن و بە سەرانە وەرگرتنیان دەزانی.
کامەران فەیزوڵڵا، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەکەی کەلار، بەرادیۆی دەنگی وت: هیچ کێشەیەکمان چارەسەرنەکراوە، سەرەڕای ئەوەش دوای لابردنی بازگەکە بۆ ماوەی زیاتر لە ۲۰ رۆژ دوبارە دانراوەتەوە و پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن.
وتیشی: ئێمەش لەبەرامبەردا تەنها یەک چارەسەرمان هەیە ئەویش پارەی خزمەتگوزاریان پێ نادەین، تا کێشەکانمان چارەسەرنەکرێت.
کاسبکارانی عەلوەکە لەماوەکانی پێشوتر و بەئێستاشەوە چوار داواکاری سەرەکیان هەیە ئەوانیش: خاوەندارێتی عەلوەکە دیاریبکرێت، سەعاتی کارەباکان بکرێن بەناوی خاوەنی ئەسڵی خۆیانەوە، ئەو بازگەیەی پارە لەهاوڵاتی وەردەگرێت نەمێنێت و پارەی خزمەتگوزاریش کەم بکرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵسێ بنکەی تەندروستی لە رزگاریی تێکەڵ دەکرێن و نەخۆشخانەیەکیان پێدروستدەکرێت
-
-
هەواڵلە گەرمیان 183 سکاڵا لەسەر عەجاج تکریتی تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهۆڵە داخراوەکەی رزگاریی 10 ساڵە بەجێهێڵراوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی كەلار: لە هەوڵی دروستكردنی سێیەم پاڵاوگەی ئاوین
-
-
راپۆرتسەربەخۆیی دارایی بە کلیکێک؛ گەنجانی گەرمیان رو له كاركردنى دیجیتاڵی دهكهن
-
زۆرترین بینراوەکان