دەنگ نێت
بەڕێوبەری بەشی تۆماری گشتی لەسەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان دەڵێت: ٦ بەش خوێندکاری پێویستی بۆ نەهاتوە و ئەگەری داخستنیان هەیە.
ساڵی رابردو ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بڕیاریدا بەهەڵپەساردنی هەر بەشێک لە 14 خوێندکار کەمتری هەبێت، بۆ ئەمساڵیش تائێستا کۆمەڵێک بەش خوێندکاری وەرگیراو تێیدا لەو ژمارەیە کەمترە.
د. یاسین ئاشور، بەڕێوبەری بەشی تۆماری گشتی لەسەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: هەریەکە لە بەشەکانی: مێژو و جوگرافیا لە کۆلێژی پەروەردە و زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە پەروەردەی بنەڕەت لە بەیانیان، بەشەکانی زمانی کوردی و عەرەبی و دەرونناسی/ ئێواران لە کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتیەکانی خانەقین، ژمارەی خوێندکارەکانیان کە لە زانکۆ لاین دەرچوە، نەگەیشتونەتە 14 خوێندکار، بەڵام بڕیاری کۆتایی نەدراوە بۆ هەڵپەساردنیان.
وتیشی: فۆرمی چاپکراومان دابەش کردوە و لەئێستادا چاوەڕێی هاتنەوەی فۆرمەکانین، ئەگەری هەیە ئەم بەشانە پڕ ببنەوە چونکە خواستیان لەسەرە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان