دەنگ نێت
لە ناحیەی رزگاریی لە گەرمیان دەست بە دروستکردنی دارستانێکی دەستکرد کرا و بەوتەی سەرۆکی شارەوانییش، دارستانەکە ٢٪ رێژەی سەوزایی لە ناحیەکە زیاد دەکات.
ئەمڕۆ سەرۆکایەتی شارەوانی رزگاریی، دەستکردن بە دروستکردنی دارستانێکی دەستکردیان لە ناحیەکە راگەیاند و سەرەتای پرۆسەکەش بە تەختکردنی زەویی دارستانەکە دەستیپێکرد، پاش ئەوەی پێشتر کار لە بڕگەی لێدانی بیری ئاو و دابینکردنی نەمامەکان کرابو.
ئەیوب کەریم، لێپرسراوی هۆبەی باخچەکانی شارەوانی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگی وت: دارستانەکە لەسەر روبەری نزیکەی ٤٠ دۆنم زەوی دروستدەکرێت و نزیکەی 30 هەزار نەمام ئامادەکراون و لەهەفتەکانی داهاتودا دەستدەکرێت بەچاندنیان.
بەپێی داتا فەرمییەکان، رێژەی سەوزایی لە ناحییەی رزگاریی ٨٪ـە.
بەوتەی ئهرسهلان ئهحمهد، سهرۆكی شارهوانی رزگاریی، پێشبینی دهكەن دوای تهواوبونی دارستانەكه، رێژهی سەوزایی لە ناحییەکەدا بگاته ١٠٪.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان