دەنگ نێت
خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان دەڵێن کەس بەدەم داواکارییەکانمانەوە نەهاتوە و سکاڵاشمان لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزیرەکەی تۆمارکردوە.
خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان ژمارەیان نزیکەی 200 خوێندکارن و ماوەی دو ساڵە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، بەهۆی کێشەیان لە نەبونی ستافی پێویستی وانەوتنەوە و نەخۆشخانەی فێرکاری، بەمهۆیەشەوە داوای داخستنی کۆلێژەکەیان دەکەن.
توانا لەتیف، نوێنەری خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی وت: بڕیاری خۆمان داوەو ناچینەوە هۆڵەکانی خوێندن و سکاڵامان لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزیریش تۆمارکردوە.
وتیشی: بەتەواوەتی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ پەکدەخەین، چونکە هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتوەو نزیکەی دو هەفتەیە گردبونەوە ئەنجام دەدەین، بەڵام هیچ لایەنێک نەهاتوە بەدەممانەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان