دەنگ نێت
زانکۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت سەروی ٨٠٠ کورسیی خوێندنیان بە بەتاڵیی ماوەتەوە و ئارەزومەندان دەتوانن فۆرمی خوێندن پڕبکەنەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی زانکۆی گەرمیان، ژمارەیەک لە بەشەکانی ناو کۆلێژەکان، کەمتر لەوەی بۆی دیارییکراوە خوێندکاری وەرگرتوە، بەو مانایەی رێژەی پێشکەشکردن بۆ ئەو بەشانە کەم بوە و کورسییەکانیان بە بەتاڵیی ماوەتەوە.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگیش، سەروی ٨٠٠ کورسیی خوێندن لە بەشە جیاوازەکاندا بە خوێندنی بەیانیان و ئێواران و پارالێڵ بە بەتاڵیی ماونەتەوە.
زانکۆی گەرمیان ئاماژە بەوەشدەکات، هەر دەرچویەکی ئامادەیی دەیەوێت لەو بەشانە بخوێنێت، دەتوانێت هەتا رۆژی پێنجشەمە فۆرمی تایبەت پڕبکاتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان