دەنگ نێت
بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان ئاشکرای دەکات ئەو پرۆژەیەی کە بڕیاربو لە رۆخی روباری سیرون دروستبکرێت و دەبوە هۆی لەناوبردنی دەیان باخ و هەزاران دار، لەو شوێنەدا جێبەجێ ناکرێت و باخەکان دەمێننەوە.
شادیە حسێن، بە رادیۆی دەنگی وت: کۆبونەوەیەک لەنێوان نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوبەرایەتیمان ئەنجامدراوە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە و تیایدا بڕیاردراوە بەوەی پرۆژەکە لەو شوێنە ئەنجام نەدرێت و باخ و دارەکان لانابرێن و لەشوێنی خۆیان دەمێننەوە.
حکومەتی خۆجێی گەرمیان بڕیاریداوە ژمارەیەک پرۆژەی تێکەڵی گەشتیاریی و بازرگانی و نیشتەجێبون لە کەناری روباری سیروان لە کەلار ئەنجام بدات و بۆ ئەم مەبەستەش کەناری روبارەکە دابەشکراوە بەسەر ٦ زۆندا و هەر زۆنەی دەدرێت بە کۆمپانیایەک یان زیاتر، تائێستاش تەنها زۆنی دوەمی ئەو پرۆژەیە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زۆنی یەکەمی ئەو پرۆژەیە کە لە گردەگۆزینەوە بە ئاراستەی باکور و تا نزیک قەڵای شێروانە دێت، دەیان باخی کشتوکاڵیی بەردەکەوت کە بڕیاربو هەمویان لەناوببرێن.
رۆژی ٢ـی ئەیلولی ئەمساڵ، رادیۆی دەنگ راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا گلەیی و گازندەی جوتیارانی لەبارەی ئەو پرۆژەیەوە خستەڕو (کلیک بکە بۆ بینینی راپۆرتەکە)، چەند رۆژێک دواتر جوتیاران دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبونەوە کرد بەمەبەستی هێشتنەوەی باخەکانیان و بەوتەی خۆیان، ئەو باخانە سەروی ١٠٠ هەزار داری بەریی جۆراوجۆر لەخۆدەگرن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان