دەنگ نێت
بۆ وه‌رگرتنى خوێندكارانى قۆناغى یه‌كه‌مى كۆلێژى پزیشكى زانكۆى گه‌رمیان بهڵێنامەیەکیان پێ پڕده‌كرێته‌وه، سه‌رۆكى زانكۆكه‌ش رونكردنه‌وه‌ی لەبارەوە ده‌ده‌دات و ده‌ڵێت: بۆئهوەیە خوێندكاران داواى گواستنه‌وه نه‌كەن به بیانوى داننه‌نان به زانكۆكه.
به‌پێى نوسراوێك كه كۆپیه‌كى ده‌ست رادیۆى ده‌نگ كه‌وتوه، ئه‌و خوێندكارانەی له قۆناغى یه‌كى كۆلێژى پزیشكى زانكۆی گه‌رمیان وه‌رده‌گیرێن، به‌ڵێنامه‌یان پێ پڕده‌كرێته‌وه بەوەی پابەندی هەمو رێنماییەکانی وەزارەت و کۆلێژەکە بن داوای گواستنەوە نەکەن و ناڕەزایەتی دەرنەبڕن.
کۆپییەک لە بەڵێننامەکە

لەبەرامبەردا، د. فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و به‌ڵێنامه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه سبه‌ى خوێندكار به بیانوى داناننەنان به زانكۆكه و گرفتى نه‌بونى نه‌خۆشخانه‌ى فێركارى، داواى گواستنه‌وه نەکات، بۆیه له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت بزانێت ئه‌م زانكۆیه له ئێستادا ئه‌مه حاڵیهتى، ئه‌مه شتى یه‌ك رۆژ و دو رۆژ نیه داواى گواستنه‌وه بكات.
وتیشى: رێژه‌ى گواستنه‌وه و میوانداریكردن به‌پێى ئه‌و رێنماییه ده‌بێت كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ساڵانه دیارى ده‌كات كه رێژه‌كه %20ـە و له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه زیاده‌ڕه‌وى ناكه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: %60ـی خوێندكارانی کۆلێژەکە داواى گواستنەوەیان كردوه و لارى نه‌بونمان داوه به هه‌مویان، به‌ڵام زانكۆكانى دیكه له‌و رێژه‌یه‌ى کە وەزارەت دیارییکردوە بۆیان زیاتر خوێندكار وه‌رناگرن کە %10 بۆ 20ـە، بۆیه بابه‌ته‌كه‌ش نه هه‌ڕه‌شه‌یه و نه هیچ شتێك، به‌ڵكو پێویسته خوێندكار بزانێت كه رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بهوشێوهیهیە.
وتیشی: خوێندكاریش سه‌رپشكه ده‌توانێت پێش ده‌ستبه‌كاربون بڵێ من ئه‌م كۆلێژهم به‌دڵنیه و زۆرمان له كه‌س نه‌كردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان