دەنگ نێت
له زانكۆى گه‌رمیان هه‌ر یه‌كه له به‌شه‌كانى جوگرافیا و مێژو بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵده‌په‌سێردرێت، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى تۆمارى گشتى له زانكۆکەش ده‌ڵێت: هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه خوێندكارى پێویستى بۆ نه‌هاتوه.
د. یاسین ئاشور، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى تۆمارى گشتى له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى به‌یانیان هه‌ر یه‌كه له به‌شه‌كانى جوگرافیا و مێژو بۆ ئه‌مساڵ خوێندكارى پێویستیان بۆ نه‌هاتوه، بۆیه هه‌ڵده‌په‌سێردرێن، هاوكات له كۆلێژى بنه‌ڕه‌تى به‌یانیان به‌شى زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خوێندكارى پێویستى بۆ نه‌هاتوه، له خانه‌قینیش جگه له ئینگلیزى به‌شه‌كانى دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه خوێندكارى بۆ نه‌هاتوه.
وتیشى: به‌پێى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى زانكۆى گه‌رمیان كه بڕیارى ساڵى رابردوه هه‌ر به‌شێك له 14 خوێندكارى كه‌متر بو ئه‌و به‌شه دابخرێت، بۆیه بۆ به‌شى جوگرافیا ئه‌مساڵ 4 خوێندكار هاتوه بۆ به‌شى مێژوش 6 خوێندكاره.
جه‌ختى لهوهشكردهه: له ئه‌مرۆوه فۆرمى راسته‌وخۆ دابه‌ش ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕوان ده‌بین بزانین ئه‌و رێژه‌یه‌ى دیارى كراوه تێده‌په‌ڕێنێت یاخود نا، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ئه‌و به‌شانه داده‌خرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان