دەنگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى کارمەندانی تەندروستی سلێمانى بایكۆتیان شکاند، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانیش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: کۆبونەوە دەکەین بۆ دۆزینەوەی ئالیه‌تێك بۆ ده‌وامكردنى كارمه‌ندان، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه خراپتر بو بایكۆت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: بایكۆت ههڵناپهسێردرێت، به‌ڵكو ئالیه‌تێك داده‌نرێت بۆ ده‌وامكردنى كارمه‌ندان به جۆرێك ببێت به تناوب، چونكه پزیشكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له نه‌خۆشخانە و مه‌ڵبه‌نده‌كان.
وتیشى: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌كان و مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌ره‌كان كۆ ئه‌بینه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و ئالیهتهى كه دایده‌نێین ئه‌وه تا ماوه‌یه‌كى كاتیه تاوه‌كو بزانین دۆخه‌كه چى لێدێت، ئه‌گه‌ر خراپتر ببێت ئه‌وه بۆ جارێكى دیكه بایكۆت ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه به ته‌واوه‌تى.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان