دەنگ نێت
دوای ئەوەی سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایان وتی مامۆستایان بەموچەیەک نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەڕێوبەری پەروەردەی گەرمیانیش دەڵێت: مامۆستایان مافی خۆیانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نین فێرخواز ببێت بە قوربانی.
لە هەواڵێکی پێشتری رادیۆی دەنگدا، ئازاد حەسەن، سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوای لە مامۆستایان کرد بەموچەیەک نەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، چونکە ساڵێکی بایکۆت لە دەوامی پچڕ پچڕ باشترە.
لە بەرامبەردا به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: مامۆستایان هه‌قى خۆیانه كه داواى مافى خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین فێرخوازان ببن به قوربانى.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: مامۆستایان داواكارییه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌قه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌ت توشى قه‌یران بوه و ناتوانێت موچه بدات ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین فێرخواز ببێت به قوربانى.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له ئێستایه یه‌ك موچه‌ش وه‌رنه‌گیراوه تاوه‌كو داوا له مامۆستایان بكه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵان‌دا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان