
دەنگ نێت
قایمقامی قەزای خانەقین ئاشکرای دەکات کێشەی داننەنان بە زانکۆی گەرمیان بەهۆی زەوی بینای کۆلێژەکانێتی لە خانەقین، دەشڵێت: بۆ ئەم مەبەستەش نوسراوێک بۆ پارێزگای دیالە دەنێرین.
ئەمڕۆ لە پارێزگای دیالە، کۆبونەوەیەک لەنێوان پارێزگاری دیالە و سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و قایمقامی خانەقین ئەنجامدرا، بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرفتی داننەنان بە زانکۆی گەرمیان کە ژمارەیەک کۆلێژی لە قەزای خانەقینە.
دلێر حەسەن سایە، قایمقامی قەزای خانەقین، لەوبارەوە بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: کێشەی سەرەکی دانپێدانەنان بە زانکۆی گەرمیان، زەوی کۆلێژەکانی زانکۆکەیە لە خانەقین، سبەی کۆبونەوەیەک دەکرێت لەگەڵ بەڕێوبەرانی (شارەوانی دیالە، تۆماری زەویوزاری دیالە و کشتوکاڵی دیالە) کە دێنە قەزاکەمان، بۆ ئاسانکارییکردنی بابەتەکە، ئەوان لاریان نیە بۆ پێدانی زەویەکە بە زانکۆی گەرمیان.
وتیشی: ئەوان بەڵێنی هەمو ئاسانکاریەکیان داوە، سبەی بۆ هەماهەنگی دادەنیشین، نوسراوێک بەرز دەکەینەوە بۆ پارێزگای دیالە، ئەوانیش نوسراو بکەن بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ دانپێدانان بە زانکۆکە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە چەند جارێک پەیوەندی بە سەرۆکی زانکۆی گەرمیانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
زانکۆی گەرمیان ئەگەرچی ١٢ ساڵە کراوەتەوە، بەڵام تائێستا دانی پێدانەنراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هۆکارەکەشی بونی کۆلێژی سەر بە زانکۆکەیە لە قەزای خانەقین، چونکە بەپێی یاسا بەرکارەکان نابێت زانکۆیەک لە پارێزگایەک بێت و کۆلێژی لە پارێزگای دیکە هەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین زانیاریی لەبارەی سێ کادیرە دەستگیرکراوەکەی بەرەی گەل لە گەرمیان
-
-
راپۆرتتاڤگەیەک لە هۆشیاریی تەندروستی
-
-
هەواڵکارەبای گەرمیان: دانانی تاوەر لەناو زهوی زیندانیانی سیاسی بەدەست ئێمە نییە و شارەوانی بۆی دیارییکردوین
-
-
هەواڵبهرپرسێك له شارهوانى كهلار: دروستكردنى یوتێرنهكانى جادهى پشتێنهیی چاوهڕێی كۆمپانیا دهكات
-
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێک لەبارەی کێشەکانی خولەکانی بەهێزکردنى خوێندكاران و چاودێریی حکومەت لەسەریان
-
زۆرترین بینراوەکان