دەنگ نێت
پێنج فەرمانگە لە کەلار و کفری و خانەقین داوایان لێدەکرێت بیناکانیان چۆڵ بکەن، بەوهۆیەی بیناکان هی وەزارەتێکی دیکەیە و وەزارەتەکە بۆ پرۆژەکانی خۆیان دەیەوێن.
ئەو بینایانەی کە داواکراون، هی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیین و بریتین لە: سەنتەری مناڵانی کفری و دایەنگای مناڵانی کفری کە یەکێکیان فەرمانگەی ئاوی کفری و یەکێکی دیکەیان نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانیی تێدایە، بینای سەنتەری مناڵانی کەلار بەڕێوبەرایەتی گشتی مینی تێدایە، هەرچی سەنتەری مناڵانی خانەقینە، فەرمانگەی گەشتوگوزار و بەڕێوبەرایەتی شەھیدانیان تێدایە.
ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، لەوبارەوە بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو بینایانە موڵکی وەزارەتمانن و فەرمانگەی تری تێدایە، بڕیارە چۆڵی بکەن و ئێمەش بەکاریاندەهێنین بۆ کردنەوەی کۆمەڵێک سەنتەر و پەیمانگا، لەوانەش: سەنتەری ئۆتیزم، پەیمانگای نابیستان، وەرشەی فێربونی پیشە.
ئاماژەی بەوەشدا: کاتمان بۆ دیارینەکردون بۆ چۆڵکردنی بیناکان، چونکە هەر فەرمانگەیەک دەبێت داوا لەسەروی خۆیان بکەن کە بینایان بۆ بەکرێ بگرن، ئەگەرچی جەختمان کردوەتەوە بەزوترین کات پێویستمان پێیانە.
نەبونی بینا یەکێکە لە کێشەکانی فەرمانگە حکومیەکانی سنوری گەرمیان، بەشێکیان تاوەکو ئێستا لە بینای کرێدان و بەشێکی دیکەشیان لەبینای فەرمانگەکانی دیکە جێگەی خۆیان کردوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان