دەنگ نێت
به بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌و شۆفێرانه‌ى كارى گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران ده‌كه‌ن ده‌بێت به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویست بده‌نه كارگێڕى ناوه‌نده‌كانى خوێندن، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیامیش ده‌ڵێت: نوسراوه‌كه گه‌شتوه به ده‌ستمان و گشتاندنى بۆ ده‌كه‌ین بۆ په‌روه‌رده‌كان و ناوه‌نده‌كانیش.
ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم بڕیاریدا، ئەو شۆفێرانەی کاری گواستنەوەی خوێندکاران دەکەن، دەبێت بەڵگەنامەی پێویست وه‌ك: ساڵنامەی ئۆتۆمبێل، مۆڵەتی شۆفێری و کارتی نیشتمانی، پێشکەش بە کارگێڕیی ناوەندەکانی خوێندن بکەن.
هه‌ر به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئەگه‌ر هاتو ئەو شۆفێرە پێشێلکاری هاتوچۆ ئەنجامبدات، کاری گواستنەوەی خوێندکارانی لێ قەدەغە دەکرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌روه‌رده‌كان ده‌توانن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت رێك بكه‌ون بۆ چاودێریكردنى ئه‌و شۆفێرانه.
دارا ئه‌حمه‌د سه‌مین، به‌ڕێوبه‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: نوسراوه‌كه‌مان بۆ هاتوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه، هاوكات گشتاندنى بۆ ده‌كه‌ین بۆ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان دواتر له‌وێوه بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ى رێكارى پێویست بگرنه‌به‌ر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلەهەفتەیەکدا ٥ کوژراو لە گەرمیان هەبوە و چالاکوانێک رەخنە لە حکومەت دەگرێت
-
زۆرترین بینراوەکان