دەنگ نێت
بەڕێوبەرایەتی ئاودێری گەرمیان ئاودانی زەوی دەیمی لەرێگەی ماتۆڕی ئاوەوە قەدەغە دەکات و دەڵێت: سزای لەسەرە، جوتیارێکیش دەڵێت: دەبو حکومەت زوتر ئاگاداری بکردینایەتەوە و ئێستا زیانێکی زۆر دەکەین.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نابێت هیچ ماتۆڕێکی ئاو لەسەر پڕۆژە ئاودێریەکانی باڵەجۆ و شێخلەنگەر بمێنێت کە جوتیاران بەمەبەستی ئاودێریی زەوییە دەیمییەکانیان دایانناوە لەسەریان.
رونیشیکردەوە: ساڵانی رابردو کە ئاو زۆربو هیچ کێشە نەبو بۆ دانانی ماتۆڕ لەسەر ئەو پرۆژانە بەمەبەستی ئاودێرییکردنی زەوییە دەیمییەکان، بەڵام ئێستا ناوچەکە بە کەمئاویدا تێدەپەڕێت، بەدانانی ئەم ماتۆڕانە ئاو ناگاتە گوندەکانی دیکە کە زەویەکانیان ئاویە.
وتیشی: بڕۆژەی ئاودێری باڵەجۆ و شێخلەنگەر وا دروستکراون کە بەشی 34 هەزار دۆنم بکات بۆ زەوییە ئاوییەکان، بەڵام لەئێستادا تەنانەت ناگاتە نیوەی پڕۆژەکەش، بەهۆی دانانی ئەو ماتۆڕانەوە.
لەبەرامبەریشدا، ئەنجومەنی گوندی دەورەـی سەر بە ناحیەی قۆرەتو، رەخنە لە بڕیارەکە دەگرێت.
مەحمود محەمەد، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: دەبو لەپێش ئەوەی جوتیاران زەوییەکان بچێنن ئاگادار بکرێنەوە، لەئێستادا جوتیاران بەروبومەکانیان سەوزە، ئەگەر ئاو نەدرێن زیانێکی زۆر دەگات بە بەروبومەکانیان، لەکاتێکدا هەمو ئەو جوتیارانە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو کشتوکاڵەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان