دەنگ نێت
کێشەی دەرهێنانی کارتی زانیاریی لە کەلار بەردەوامە، لەکاتێکدا پێشتر مامەڵەی کارتی زانیاری بە پۆستە دەنێردرا بۆ سلێمانی، بەڵام ئێستا هاوڵاتی خۆی ناچارە بیبات، بەڕێوبەری نوسینگەی کارتی زانیاری لە کەلاریش دەڵێت: بەهۆی نەبونی ئیفادەوە پۆستەمان نەماوە.
پێشتر رادیۆی دەنگ گرتە ڤیدۆییەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاوڵاتیەک باسی لەوەکردبو پێشتر مامەڵەی کارتی زانیاری بە پۆستە دەنێردرا بۆ سلێمانی و کارەکانی تەواو دەکرا، بەڵام ئێستا دەبێت هاوڵاتیەکە خۆی بڕوات بۆ سلێمانی ئەمەش بارگرانیە بەسەر خەڵکەوە بۆ ئیشی ١٠ خولەک ئەو رێگا دورە ببڕێت.
لایخۆشییەوە، موقەدەم: پەروین مەجید، بەڕێوبەری نوسینگەی کارتی زانیاری کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پێشتر رێککەوتین لەگەڵ ئیدارەی شار تەکسیەک بگرین هەر موراجیعێک دە هەزار دینار بدات بۆ ئەوەی فایلەکان بەرێت و هەمان رۆژ بیهێنێتەوە، بەڵام هەر خەڵک سکاڵای لە ئێمە تۆمار کردوە کە نوسینگەی زانیاری پارە لە ئێمە وەردەگرێت، لەکاتێکدا پارەکە بۆ ئێمە نیە و بۆ تەکسییەکەیە کە فایلەکان دەبات.
وتیشی: دوای ئەوەی بەڕێوبەری تازەمان بۆ هات، وتی راستە ئەمە هاوکاری موراجعە، بەڵام پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە و لەسەرمان دەکەوێت، بۆیە ئیشی تەکسیەکەمان هەڵوەشاندەوە.
لەبارەی ئەوەی بۆچی بەتەکسی کارەکانیان دەکەن و پارە لە هاوڵاتی وەرگیراوە بۆ ناردنی فایلەکان بۆ سلێمانی؟ موقەدەم: پەروین مەجید وتی: پۆستەمان نیە و بەڕێوبەرایەتیمان ناتوانێت ئیفاد خەرج بکات بۆ پۆستە، چونکە نەسریەی بەڕێوبەرایەتیمان ۳ ملیۆنە و ۳٨ نوسینگە لەسەرێتی.
وتیشی: چارەسەرێکی کاتیمان دۆزیوەتەوە ئەویش کارمەندەکان خۆمان فایلەکان دەبەن، نزیکەی هەفتەی جارێک یان دە رۆژ جارێک.
ناردنی ئەوفایلانەی نوسینگەی زانیاری شارەکان بۆ بەڕێوبەرایەتی هۆکاری ئەوەیە کە بەشی (ئای تی) تەنها لەهەولێر و سلێمانی هەیە و لیژنەیەک ئیمزا لەسەر فایلەکان دەکات، ئەبێت فایلەکان رەوانەی سلێمانی بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گهرمیان: گرانبونى نرخى بهنزین له سهرچاوهى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان