دەنگ نێت
بەرپرسێکی یانەی شێروانە لە کەلار رەتیدەکاتەوە ئەو بەنزینخانەیەی کە یانەکە هەیەتی نایاسایی و زیادەڕۆ بێت، باس لەوەشدەکات هەمو مۆڵەتە فەرمییەکانیان تەواو کردوە.
دوێنێ رادیۆی دەنگ هەواڵێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەوەی قایمقامیەتی کەلار بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار داوای لە لیژنەی پۆلیسی شارەوانییەکان کردوە بە لادان و روخاندنی بەنزینخانەی شێروانە کە هی یانەی وەرزشی شێروانەیە، بەو هۆیەی نایاسایی و زیادەڕۆیە.
لایخۆشییەوە بەرپرسی یاسایی یانەی وەرزشی شێروانە، ئەوەی رەدکردەوە کە بەنزینخانەکە نایاسایی و زیادەڕۆ بێت.
کارزان مستەفا، بە رادیۆی دەنگی وت: رەزامەندی وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ بەنزینخانەکە وەرگیراوە، لەروی پلانسازیەوە هیچ کێشەیەکی نیە و لیژنەیەکی خەمڵاندن پێکهێنراوە و هەمو رێکارەکانی کە پێویستە لەو مامەڵەیەدا هەبێت هەموی تەواوبوە.
وتیشی: ئەو دەنگۆیانەی هەیە کە دەڵێن بەنزینخانەکە زیادەڕۆییە و لادەبرێت بێ بنەمایە و دورە لەراستیەوە.
جەختیشیکردەوە؛ داهاتی بەنزینخانەکە بۆ خزمەتی یانەکەیە و هی کەسیی (شخص) نییە، چونکە یانەکە لە چالاکییە وەرزشییەکانی داهاتی نییە و بۆ کاروباری رۆژانە و پەرەدان بە کارەکانی پشت بەم داهاتانە دەبەستێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان