دەنگ نێت
ئهو جوتیارانهى کەلار كه زهوییهكانیان ئیفراز كرا و بڕیارە بدرێت به كهسوكارى زیندانیانى سیاسى، قەرەبوکردنەوەکەیان بە بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران راگیرا، بهڕێوبهرى کشتوکاڵی کەلاریش دهڵێت: لیژنەیەک پێکهاتوە و میکانیزمی قەرەبوەکەی داڕشتوە.
له نیسانى ساڵی ۲۰۲۱، حكومهتى ههرێم بڕیاری دا به پێدانى زهوی به كهسوكارى ئهنفال و زیندانیانى سیاسی له كهلار به شێوهى ههوایی لهسهر روبهری ٦١٨ دۆنم زهوی كشتوكاڵی كه بڕیاره بكرێت به زهوی نیشتهجێبون.
سامان ئەحمەد، بەڕێوبەری کشتوکاڵی کەلار، لهمبارهیهوه به رادیۆى دهنگى راگهیاند: لیژنەیەک کە وەزارەتی کشتوکاڵ پێکیهێناوە پێکهاتوە لە ٥ کەس کە پێکدێت لە بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و لێپرسراوی یەکێتی جوتیاران و ئەندامێکی فەرمانگەکانی شارەوانی و تاپۆ و خانوبەرەی میری.
دەشڵێت: لیژنەکە قەرەبوی جوتیارەکان دەکاتەوە بە رێژەی ۳٪، ژمارەی جوتیارەکانیش نزیکەی ٤۰ جوتیارن، بەڵام کە کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، ژمارەیان چوەتە نزیکەی ۱۰۰ کەس.
باسی لەوەشکرد: لیژنەکە چەند جارێک دانیشتون و میکانیزمی قەرەبوەکەی داڕشتوە بە کۆنوسێک و چاوەڕێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان