دەنگ نێت
بڕیار بو ئەمڕۆ لە قوتابخانەی رزگاری لە کفری قایمقامی قەزاکە زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێبدات، بەڵام نەکرا، بەڕێوبەری پەروەردەی کفری دەڵێت: نامانتوانی زەنگەکە لێبدەین و رامانگرت، بەڕێوبەری قوتابخانەکەش دەڵێت: دو هۆکار هەبوە.
زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە بەشێک لە قوتابخانەکانی گەرمیان لێدرا، بڕیار بو لە قەزای کفری زەنگی دەستپێکردنەکە لەلایەن قایمقامی کفریەوە لێبدرێت لە قوتابخانەی رزگاری، بەڵام نەکرا و دواخرا.
نورەدین حەمید، بەڕێوبەری قوتابخانەی رزگاری لە قەزای کفری بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دو هۆکار وایکرد زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکەمان لێنەدرێت، یەکەمیان نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە و دومیان بایکۆتی مامۆستایانە.
وتیشی: هۆکاری سەرەکی راگیرانی لێدانی زەنگی دەستپێکردنی خوێندن نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکەمان بو، بەڵام بۆ بابەتی بایکۆتیش دوای نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە کۆبونەوە دەکەین و واژو کۆدەکەینەوە بۆ بڕیاری کۆتایی بایکۆتکردن.
لە بەرامبەردا بەڕێوبەری پەروەردەی کفری بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: ئەو قوتابخانەیەی داماننابو لەنۆژەنکردنەوەدایە، ئیتر نەمانتوانی لەوێ زەنگەکە لێبدەین و رامانگرت.
ئیسماعیل سەمین، وتیشی: بەشێک لەقوتابخانەکانی قەزای کفری بایکۆتی دەوامیان کردوە و بەشێکیش دەوامی ئاساییان دەستپێکردوە، ئەگەر مامۆستایانمان بایکۆتیان کرد پشتگیریان دەکەین و ئەگەریش نا سوپاسیان دەکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
-
هەواڵ75 قوتابخانەی کەلار پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە
-
زۆرترین بینراوەکان