دەنگ نێت
پڕۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی پسولەی خۆراک لەپارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لەتەواوبوندایە، بەڵام تا ئێستا لەگەرمیان دەستی پێنەکردوە، بەڕێوبەری خۆراکی گەرمیانیش دەڵێت: ئەگەر لە سلێمانی دەست پێبکات لێرەش دەستپێدەکات.
لە سنوری ئیدارەی گەرمیاندا نزیکەی 80 هەزار پسولەی خۆراک هەیە، تا ئێستا دەست بەدیجیتاڵیکردنی نەکراوە و هەر بە شێوازە کۆنەکەی پێشویەتی.
مەولود سامی، بەڕێوبەری خۆراکی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پڕۆسەی بە دیجیتاڵیکردنی پسولەی خۆراک لەگەرمیاندا تا ئێستا دەستی پێنەکردوە، جارێ هیچ کاتێکیشی بۆ دیارینەکراوە .
وتیشی: ئەگەر لە سلێمانی دەست پێبکات لێرەش دەستپێدەکات، بەهۆی ئەوەی سەر بەو پارێزگایەین، بۆیە بەغدا ناوەکان پێکەوە دادەنێت بۆ بەدیجیتاڵکردنی پسولەی خۆراک.
لە پڕۆسەی بەدیجیتاڵیکردنی خۆراکی مانگانە، گۆڕانکاریی لە پسولەکەدا بەدیی دێت و هاوڵاتیان لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە لەهاتنی بەشەخۆراکی مانگانە ئاگادار دەکرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی ١٣٣ فەرمانبەری گەرمیان بە نادیاریی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان