دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان کاسبکاران بڕى زیاتر له 10 ملیار دینار پاره‌ى كاره‌باى بازرگانى قه‌رزارن، ئه‌مه‌ش به‌پێى نوسراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای گه‌رمیان.
به‌پێى خشتەیەک كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان ئاماده‌ى كردوه و کۆپی لای رادیۆی دەنگە، تێدا هاتوه: له سنورى گه‌رمیان 9 هه‌زار و 776 هاوبه‌شى كاره‌باى بازرگانى بونى هه‌یه.
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه بۆ مانگى هه‌شت (ئابی ئەمساڵ) و مانگه‌كانى پێشترى، بڕى پاره‌ى وه‌رگیراو له هاوڵاتیان كه كاره‌باى بازرگانیان هه‌یه وه‌ك داهات بریتیه له 252 ملیۆن و 229 هه‌زار دینار.
ئەوەشی خستوەتەڕو؛ بە گشتیی بڕى پاره‌ى ماوه وه‌كو قه‌رز له‌لاى کاسبکاران کە خاوەنی شوێنکار و کارگە و کۆمپانیای بازرگانی و پیشەسازیین، بریتیه له 10 ملیار و 715 ملیۆن دینار.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە کاسبکاران ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەبەرامبەر گرانبونی نرخی کارەبا، بەشێوەیەک بە بارگرانیی دەزانن بۆسەر کارەکانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپارێزەرێک: دەستوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەبەردەم سزادانی شایستەی تاوانباران
-
-
راپۆرت"هود گەلەریی"؛ چیرۆکی کچێک کە دیوارەکانی ماڵەکەی کردە پەنجەرەیەک بەرەو جیهانی داهێنان
-
-
هەواڵیەکێتی جوتیاران: فرۆشتنی زەوی کشتوکاڵی مافی وەرگرتنی قەرەبو لای جوتیاران ناهێڵێت
-
-
هەواڵهێشتا فەرمانگەکانی رزگاریی نەکراون بە بەڕێوبەرایەتی
-
-
هەواڵچاودێریی بازرگانى گه‌رمیان: گرانبونى نرخى به‌نزین له سه‌رچاوه‌ى سهرهكیهوهیه
-
زۆرترین بینراوەکان