دەنگ نێت
لەماوە ئەمساڵدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ،سێ حاڵەتی خنکان تۆمارکراوە، ئەمەش لەچاو ساڵی پاردا کەمی کردوە.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، سێ حاڵەتی خنکامان هەبوە، بەڵام هیچ لەوحاڵەتانە خنکان نەبون لە روبار دا.
وتیشی: حاڵەتێکیان لەبەنداوی توڕەجاڕبوە لەمانگی حەوتدا، دوەمیان پیاوێک بوە کەوتوەتە ناو گۆماوێکی پشت گەراجەکەی شارەوانی کەلار، حاڵەتی سێیەمیشیان هاوڵاتییەک لەسەر ماتۆڕسکیل لە گوندی قەرەبڵاخ وەرگەڕا و کەوتە جۆگەیەکی ئاوەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵی پار ٤ حاڵەتی خنکان لە گەرمیان تۆمارکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان