دەنگ نێت
چەند قوتابخانەیەک لەکفری بڕیاری بایکۆتکردنی دەوامیان داوە، بەڕێوبەرێکیش دەڵێت: مامۆستایان به گشتى بڕیارى بایكۆتیان نهداوه، بەڵام من بە تەنها بایکۆت دەکەم.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ژمارەیەک قوتابخانە بڕیاری بایکۆتی دەوامیان داوە ئەگەر تاساتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانە موچەکانیان خەرج نەکرێت، یەکێک لەو قوتابخانانەش ئامادەیی پیشەیی کۆمپیوتەرە.
سۆران عوسمان، بەڕێوبەری قوتابخانەی ئامادەیی پیشەیی کۆمپیوتەری کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تائێستا مامۆستایانى كفرى به گشتى بڕیاری بایكۆتیان نهداوه، بهڵام من وەک بەڕێوبەرێک بەتەنها بڕیاری بایکۆتم داوە و بەهیچ مامۆستایەکی خۆشمم نەوتوە بایکۆت بکات.
هەروەکخۆیشی دەڵێت: بێگومان ئەگەر بەڕێوبەرێکی باشبم، قوتابخانەکەشم بایکۆتی دەکات.
وتیشی: ئێمە داواکاریمان ئەوەیە بەلایەنی کەمەوە موچەی هەمو مانگەکان لەکاتی خۆیدا بدرێت، هەروەها پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەستپێبکاتەوە کە لە 2014ـەوە راگیراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە مامۆستایانی ناڕازیی گەرمیان رایانگەیاند کە بایکۆتی دەوام دەکەن، هەتا خەرجکردنی موچەی هەردو مانگ و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و چەند داواکارییەکی تر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كارهكانى روپێوییكردنى زهوى فهرمانبەرانی له كهلار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنهوه بۆ سیتییهكانى كهلار
-
زۆرترین بینراوەکان