دەنگ نێت
رێکخراوە ژینگەییەکان و چالاکوانانى بوارى ژینگە لە گەرمیان باس لەوە دەکەن %80ـى دارستانه سروشتییەکانی سنوره‌كه له‌ناوچون، به‌ڕێوبه‌رى دارستان و پاوانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تەنها ئه‌مساڵ 80 دۆنم زه‌وى دارستان سوتێنراوه.
نعمه‌ت ئه‌حمه‌د ره‌شید، ئه‌ندامى رێكخراوى ژینگه‌پارێزى گه‌رمیان و به‌ڕێوبه‌رى گروپى كێودۆستان له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: وەك داتای دروست لەبەردەست نیە، بەڵام بەپێی زانیاری خۆمان کە چەند ساڵێکە دەرچونی مەیدانیمان کردوە %80ـى دارستانە سروشتیەکانی که‌نار روباری سیروان تیاچون بەهۆکاری مرۆیی.
هاوكات، له‌یلا ئه‌حمه‌د، چالاكوانى بوارى ژینگه له گه‌رمیان، ده‌ڵێت: له‌سنورى گه‌رمیان دو دارستانی خۆڕسك هه‌یه یه‌كێك له‌وانه ئەوەی سه‌ر روبارى سیروانه كه به‌به‌رده‌وامى به‌ر هێرشی سوتاندن و بڕینه‌وه و فرۆشتنەوەی دارەکانی بوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى ماوه دارستانه‌كانى گۆڕهشهلهیه كه 800م پانه و 4 كیلۆمه‌تر درێژه به‌درێژایی روبارى سیروان، ئه‌مه‌ش ده‌بینین رۆژانه ده‌سوتێنرێت و له‌ناو ده‌برێت.
ته‌نها له‌مساڵدا 80 دۆنم دارستانى سروشتى له گه‌رمیان سوتاوه، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دارستان و پاوانى گه‌رمیان.
ره‌شید به‌كر، وتیشی: تاوه‌كو ئێستا كه‌س لەسەر سوتاندنی دارستانەکان ده‌ستگیرنه‌كراوه و یهكلانهبوهته كێ ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامداوه، ئه‌مه له كاتێكدایه له ساڵانى رابردو حاڵه‌ته‌كه زۆر كه‌م بوه كه له %10ـی ئه‌مساڵ ناكات.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتگهشتی ژینگه‌یی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نه‌مام ده‌بنه په‌یامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامه‌نوس بون به براوه‌ى وه‌رزی ده‌یه‌مى پێشبڕكێی رۆژنامه‌وانی مافه‌كانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
زۆرترین بینراوەکان