دەنگ نێت
له سنورى گه‌رمیان تائێستا 23 گوند كاره‌باى نیشتیمانییان پێنەگهیهنراوە، وته‌بێژى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌ى ئه‌و گوندانه ته‌نده‌رینى بۆ كراوه ته‌نها گرێبه‌سته‌كه‌ى ماوه.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له سنورى گه‌رمیان ته‌نها 23 گوندمان ماوه كه كاره‌باى نیشتیمانى پێبگه‌یه‌ندرێت، پرۆژه‌ى گەیاندنی کارەبا بەو گوندانه‌ش ته‌نده‌رینى بۆ كراوه و بۆ كۆمپانیا ده‌رچوه.
وتیشى: گوژمه‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش سەروی 3 ملیار دینارە.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا ته‌نها گرێبه‌ستى ده‌ستبه‌كاربونى كۆمپانیا ماوە واژۆ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆى دانراوه له ئیدارى گه‌رمیان ناتوانرێت ئه‌و گرێبه‌سته واژۆ بكرێت، بۆیه له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زیرى كاره‌با و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندایه كه هه‌فته‌ى رابردو ئاراسته‌ى ئه‌وان كراوه و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامین بگه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى كۆمپانیا ده‌ستبه‌كاربێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له دواى ئه‌م 23 گونده چیتر هیچ گوندێكمان نامێت له سنوره‌كه بێكاره‌با بن.
بەپێی راپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی گەرمیان لە تەموزی ٢٠٢٠ دا، ژمارەی ئەو گوندانەی بێکارەبا بون لەوکاتەدا، ٤٣ گوندە (٢٠ گوند لە قەزای کفری، ١٧ لە قەزای کەلار و ٦ گوند لە قەزای خانەقی)، بەوپێیەش لەماوەی ٣ ساڵدا کارەبای نیشتمانی بە ٢٠ گوند گەیەنراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدواین بڕیاری فۆرمی خۆراک بۆ ئەوانەی نەشتەرگەریی جوانکارییان کردوە
-
-
هەواڵتهنها 41 ملیۆن دینار كاره‌كانى روپێوییكردنى زه‌وى فهرمانبەرانی له كه‌لار سست كردوه
-
-
هەواڵسامان رەحیم دەبێتە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار
-
-
هەواڵدەویسترێت زەوی فەرمانبەرانی قەزای رزگاریی بە "کەموکورتییەوە" دابەش بکرێت
-
-
هەواڵرهزامهندى درا به دانانى هێڵی گواستنه‌وه بۆ سیتییهكانى كه‌لار
-
زۆرترین بینراوەکان