دەنگ نێت
ژمارەیەک لە جوتیاران باس لەوەدەکەن کە باخه‌كانیان لە گرده‌گۆزینه كه به‌ر پرۆژه‌كه‌ى سەر روبارى سیروان ده‌كه‌ون، بڕیار وایه لاببرێن، به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێمه و جوتیاره‌كان ره‌زامه‌ند نه‌بین ده‌ست له‌و باخانه نادرێت.
ژمارەیەک جوتیاری سنوری گردهگۆزینەی کەلار له راپۆرتێکی رادیۆی ده‌نگ دا باسیان له‌وه‌کرد كه باخه‌كانیان ده‌ڕوخێنرێت و ده‌كرێت به یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون.
له‌به‌رامبه‌ردا، شادیه حسێن، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: باخه‌كان له زۆنى یه‌كن و له ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆنوسمان كردوه به‌به‌شداریی كۆمپانیا تاوه‌كو ئێمه و جوتیاران ره‌زامه‌ند نه‌بین ده‌ستیان لێ نادرێت، هاوكات له‌و ماستهرپلانهشى كه هه‌یه نابێت ئه‌و باخانه ده‌ستكارى بكرێن.
وتیشى: تاوه‌كو ئێستا هیچ نوسراوێكمان بۆ كۆمپانیا نه‌كردوه به‌مه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى دان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: به‌و خەمڵاندنەی کراوە ئه‌و باخانه له‌سه‌ر روبه‌رى 160 دۆنم زه‌وى دروست كراون و نزیكه‌ى 40 جوتیار کاری تێدادەکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان