دەنگ نێت
هاوڵاتییەک لە کەلار دەڵێت دوکانێکی مۆبیلیات پارەی من و سەروی ١٠٠ کەسی تری بردوە و ئێستا دوکانەکە داخراوە.
جوتیار تۆفیق، بە رادیۆی دەنگی وت: مۆبیلیاتێک لە کەلار بەناوی (پەیکار)، پارەی پێشەکی دروستکردنی کەرەستەی مۆبیلیاتی لە هاوڵاتیان وەرگرتوە، ئێستا ئۆفیسی نەماوە و ژمارە مۆبایلەکەشیان داخراوە.
رونیشیکردەوە؛ مۆبیلیاتەکە بە بڕی بە ٢ ملیۆن و ملیۆنێک دینار پێشەکی لە هاوڵاتیان وەرگرتوە تا ئەوکاتەی کەرەستەکەیان بۆ دروست دەکات و دوایی بڕە پارەکەی تریان لێوەردەگرێت، بەمشێوەیە نزیکەی ٢ ملیۆن دیناریان لە منیش وەرگرتوە.
وتیشی: لەئێستادا سکاڵام لەسەر مۆبیلیاتەکە تۆمارکردوە و تائێستاش زیاتر لە ١١٥ کەسی دیکە سکاڵایان تۆمارکردوە کە مۆبیلیاتەکە "قۆڵی بڕیون".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان