دەنگ نێت
بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایەی لە کفری پرۆژەی نیشتەجێبونی هەیە زەرەر نەکات و خانوەکانیشی بەنرخی هەرزانتر بداتە خەڵکی کفری، رێکخراوی پاڵپشتی کفری داوادەکات شوێنی ٦٠٠ خانو لە کەلار بدرێت بەو کۆمپانیایە.
پرۆژەکەی یەکەی نیشتەجێبونی ئاسکی کفری، لە هەزار یەکەی نیشتەجێبون پێکدێت و لەلایەن کۆمپانیای خاکی عەفرینەوە لە قەزای کفری جێبەجێ دەکرێت، بەڵام پرۆژەکە خواست لەسەر نییە و تەنها ۱٥ دانەی لێ فرۆشراوە.
عوسمان قەتارچی، سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتیی کفری، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەنوسراوێک پشتگیری کۆمپانیای خاکی عەفرینمان کردوە، کە دەیەوێت هەیکەلی ٤۰۰ خانوی پرۆژەکە تەواو بکات و بە نرخی هەرزانتر بیدات بە هاوڵاتیانی کفری.
وتیشی: لەبەرامبەردا داواکراوە ئەو کۆمپانیایە لە کەلار شوێنی ٦۰۰ خانوی پێبدرێت، بەهۆکاری ئەوەی کۆمپانیاکە زیان نەکات و بەو ٦۰۰ خانوەی قەزای کەلار قەرەبوی زیانەکەی کفریش بکاتەوە.
رێکخراوەکە بە نوسراوێک پشتگیریی بۆ کۆمپانیاکە دەربڕیوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیە.
سەرۆکی رێکخراوی پاڵپشتیی کفری، پێشیوایە بەم کارە هەم دانیشتوانی کفری قازانج دەکەن بەوەی ٤٠٠ خانوەکە بە نرخێکی هەرزانتر پێیان دەدرێت، هەم کۆمپانیاکەش بەو ٦٠٠ خانوەی لەکەلار دروستی دەکات قەرەبوی بەشێک لە زیانەکانی پرۆژەکەی لە کفری بۆ دەگەڕێتەوە.
نوسراوەکەی رێکخراوی پاڵپشتیی کفری

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار لەسەر کێشەی لاوازیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی گۆران رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵ٦ کەس لەسەر روداوی کوشتن و بریندارکردنی ٢ هاوڵاتی لە بازاڕی کەلار دەستگیرکراون
-
-
هەواڵچارەنوسی دروستکردنی پارکە خێزانیەکەی کەلار بەناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵفەرمانبەرێک: تەنها لە کفری زەوی ١٨٠ مەتری دەدرێت بە فەرمانبەران
-
-
هەواڵگەرما چەند پلەیەک دادەبەزێت و کەشەکەش بە گەرمیی دەمێنێتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان