دەنگ نێت
نوێنەری مانگرتوانی قەزای کفری، دەڵێت: ئارەزوی دانانەوەی خێمە دەکەینەوە، بەهۆکاری ئەوەی ئەو داواکاریانەی لەلای یەکێتیە، زۆر بەسستی جێبەجێ دەکرێت.
عوسمان قەتارچی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دانانی زانکۆی پۆلیتەکنیک لەقەزاکەمان کارەکانی بەسستی بەڕێوە دەچێت و تاوەکو ئێستا بەس قوتعەکەیان هەڵواسیوە لە قەزاکەدا، جگە لەوە کەرتی تلیشان هەمو شتێکی تەواو بوە، بەڵام لە ئێستادا کێشەیەکی بۆ دروستکراوە لەلایەن سەرۆکی شارەوانی کفریەوە.
وتیشی: ئەو داواکاریانەی ئێمە لەنوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانمان کرد لە حکومەتدا زۆر باش بەڕێوە دەچن، بەڵام ئەو داواکاریانەی داوامان کردبو لە یەکێتی نیشتیمانی، جێبەجێکردنی زۆر بەسستی بەڕێوە دەچێت.
باسی لەوەشکرد ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بڕوات، بژاردەی زۆریان لەبەردەستدایە، کەیەکێکیان دوبارە دانانانەوەی خێوەتی مانگرتنە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
زۆرترین بینراوەکان