دەنگ نێت
حكومه‌تى عێراق به‌نزینى ٧٥٠ دینارى دابین كردوه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌و به‌نزینه نهگەیشتوهته گه‌رمیان، بەرپرسێکیش دەڵێت: بەنزینمان هەیە کە بە ٧٥٠ دینار لە گەرمیانیش دابەش دەکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم دابینی دەکات نەک عێراق.
حکومەتی عێراق بڕێک بەنزین بۆ هەرێم دەنێرێت کە لیتری بە ٧٥٠ دینار دەفرۆشرێت، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، ئەم جۆرە بەنزینە بۆ گەرمیان نایەت.
یادگار فەتاح- بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان، لەمبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: بەنزینی حکومەتی عێراقیمان بۆ نایەت، بەڵام بەنزینی ٧٥٠ دیناریمان هەیە کە هی حکومەتی هەرێمە و بە بەردەوامی بۆمان دێت.
وتیشی: بۆ ماوه‌یه‌ك بانزینەکە لەلایەن بانزینخانهكانەوە نەدەهێنرا، چونکە نرخی بەنزینی نۆرماڵ دابەزی بۆ نزیکەی ٨٠٠ دینار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی بەنزینی نۆرماڵ، راسته‌وخۆ بانزینی پاڵپشتیكراومان دابین كرد.
به‌پێی وته‌ی به‌رێوبه‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، بەنزینی ٧٥٠ دیناری لە قەزای کەلار لەبەنزینخانەی دریم هەیە، له قەزای کفریش لەبەنزینخانەی بابان، جگه له‌وه‌ش بەنزینخانەکانی تریش ئازادن لەوەی ئەمجۆرە بەنزینە بهێنن و بیفرۆشن.
بەپێی داتاکانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، رێژەی ١٠ بۆ ١٢٪ـی ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ى ده‌هێنرێته پارێزگاى سلێمانى، به‌ر گه‌رمیان ده‌كه‌وێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتشەڕی ئەلیکترۆنی دژ به ژنانی گه‌رمیان: 165 حاڵەت لە 8 مانگدا
-
-
هەواڵسێ بنکەی تەندروستی لە رزگاریی تێکەڵ دەکرێن و نەخۆشخانەیەکیان پێدروستدەکرێت
-
-
هەواڵلە گەرمیان 183 سکاڵا لەسەر عەجاج تکریتی تۆمارکراوە
-
-
هەواڵهۆڵە داخراوەکەی رزگاریی 10 ساڵە بەجێهێڵراوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری ئاوی كەلار: لە هەوڵی دروستكردنی سێیەم پاڵاوگەی ئاوین
-
زۆرترین بینراوەکان