دهنگ نێت
رێژەی سەوزای لەپرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان بوەتە جێگەی پرسیار، بەڕێوبەری ژینگەی گەرمیانیش لەسەر ئەو بابەتە رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: رێژهكه لەتەواوی پرۆژەکانی نیشتەجێبون كهمتر نییه له 15%.
بەپێی یاساو رێنماییەکانی ژینگە، پێویستە رێژهى سهوزایی له پرۆژەکانی نیشتەجێبون 25% بێت، بەڵام کۆمپانیاکان دەتوانن تا 15% جێبەجێبکەن، ئەوەی دەمێنێتەوە بەیارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەتوانن له جێگهى دیكهى شار، واتا له دهرهوهى پرۆژهكه، جێبەجێی بکەن.
د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فهرمانگهى ژینگەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لە هەمو پرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان روبەری سەوزای 15٪ کەمتر نیە، بەڵام بەپێی پێویستی ئێمە نیە کە %25ـە.
وتیشی: پڕۆژەکان هەموی کراوە بەخانو و جێگای ئەو رێژە سەوزاییە نابێتەوە.
بەپێی ئامارێکی فهرمانگهى ژینگەی گەرمیان، رێژەی سەوزایی لە بەشێک لەپرۆژەکانی نیشتەجێبون لە گەرمیان بەم شێوەیەیە: بانسیتی %16، بەهەشتی کەلار %15، فەرمانبەران%19، لانەسیتی و نەوژین سیتی لەسەروی 17%..
بهڕێوبهرى فهرمانگهى ژینگهى گهرمیان ئاماژهى بهوهشكرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دا پلانێكیان ههیه ئهو رێژهیهى دیكهی سهوزایی كه دهمێنێتهوه، كۆمپانیاكان بهیهكهوه پارکێکی گەورە دروست بکەن كه شوێنهكهشی دیارییكراوه و له نزیك زانكۆی گهرمیانه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان: دروستکردنی بۆردی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ کەمکردنەوەی رۆتینە
-
-
راپۆرتگهشتی ژینگهیی لادێکان؛ کاتێک شانۆ و نهمام دهبنه پهیامی گۆڕانکاریی
-
-
هەواڵدو شەقامی نوێ بۆ سەر روباری سیروان دروست دەکرێن
-
-
پرۆژەسێ رۆژنامهنوس بون به براوهى وهرزی دهیهمى پێشبڕكێی رۆژنامهوانی مافهكانى مرۆڤ
-
-
هەواڵ"نرخاندن کراوە بۆ فروانکردنی بازاڕی رزگاریی"
-
زۆرترین بینراوەکان